ئه‌مریكا 250 سه‌ربازی دیكه‌ی زیاده ده‌نێرێته سووریا
ئه‌و هێزه بۆ پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه خۆجێییه‌كانه له سووریا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه: رازی بووه هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكیی زیاده كه ژماره‌یان ده‌گاته 250 سه‌رباز بنێرێته سووریا كه له نێویاندا هێزه تایبه‌ته‌كان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان به هێزه خۆجێییه‌كان (سووریا) بكه‌ن و له شه‌ڕی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) یارمه‌تیان بده‌ن.
باراك ئۆباما له ئه‌ڵمانیا گوتی: بۆ بنیاتنانی گوڕ و تین كه بوونی هێزه‌كانی تایبه‌ت به كردار له‌سه‌ر زه‌وی له سووریا دابینی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) له ناوچه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ربكرێت، ره‌زامه‌ندیی نواندوه هێزی زیاتر بنێرێت (بۆ سووریا).

له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ویش رایگه‌یاند: باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه 250 سه‌ربازی زیاده‌ی دیكه له هێزه تایبه‌ته‌كان بنێرێته سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی هاوپه‌یمانه خۆجێییه‌كان بكات كه له‌سه‌ر حسابی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) ده‌ستكه‌وتیان به ده‌ستهێناوه.
له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا بێن رۆدس جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا گوتی: "هه‌ندێك پێشكه‌وتنمان له چه‌ند به‌شێكی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بینیوه كاتێك داعش له هه‌ندێك سه‌نگه‌ر و پێگه‌یان ده‌ركران".
بێن رۆدس گوتیشی: "ئاره‌زوو ده‌كه‌ین خێرایی ئه‌و پێشكه‌وتنه زیاتر بكه‌ین، واشدهبینین پابه‌ندبوون به ناردنی هێزه‌كانی تایبه‌تی زیاده، ده‌كرێت رۆڵێكی گرینگ بگێڕێت".
رۆدس روونیكرده‌وه: ئه‌و هێزه نوێیه‌ی ده‌نێردرێته سووریا رۆڵی شه‌ڕكردن له‌سه‌ر زه‌وی نابینێت.
Reuters، م.ح