لە ئوستڕالیا كەسێك بە تۆمەتی ھێرشی تیرۆرستی دەستگیر كرا
دەستگیر کراوەکە گەنجێکی تەمەن 16 ساڵە، بەگوتەی پۆلیس ،ویستوویەتی لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی سەربازە دێرینەکان ھێرشی تیرۆریستی بكات.
K24- ھەولێر:
پۆلیسی ئوسترالیا کەسێکی بەتۆمەتی ھێرشی تیرۆریستی دەستگیر کرد.
دەستگیر کراوەکە گەنجێکی تەمەن 16 ساڵە، بەگوتەی پۆلیس ،ویستوویەتی لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی سەربازە دێرینەکان ھێرشی تیرۆریستی بكات.
پۆلیسی ئوستڕالیا زانیاری زیاتری لەسەر شێوازی دەستگیر کردنەکە و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی بە گەنجەکە گیراوە، نەدرکاند، بەڵام ئاماژەیداوە، ئەگەر لە دادگا تۆمهتهكان بەسەریدا ساغ بێتەوە، ئهوا بەدرێژایی تەمەنی لە بەندیخانەدا دەمێنێتەوە.
بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی سوپای ئوستڕالیا و نیوزلەندا، کە 101 ساڵ لەمەوبەر لە جەنگی جیھانی یەکەمدا لە دژی ئیمپڕاتۆری عوسمانی گیایان لەدەستدا، مەراسێمێک رێکخرا، ئەو گەنجە تەمەن 16 ساڵییە بهنیازبوو لەکاتی بەرێوەچوونی مەراسیمەکە، ھێرشێکی تیرۆریستی بكات، بهڵام بهر له هێرشكردنی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.
تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە ھیچ لێدوانێكیان لەسەر ئەوە نەداوە، كە دەستگیركراوەكە، سەر بە چ رێكخراوێكە.