شۆفێرانی تاكسی له حاجی ئۆمه‌ران داواده‌كه‌ن ژماره‌ی ئۆتوبوس هاتوو له ئێران كه‌مبكرێته‌وه
ئه‌و شۆفێرانه رێگای حاجی ئۆمه‌ران-چۆمان داخستوه

K24 – حاجی ئۆمه‌ران، ته‌یفوور محه‌ممه‌د:
شۆفێرانی تاكسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی هاتوو له شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دێن بۆ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازنه‌وه، ئه‌مڕۆ رێگای حاجی ئۆمه‌ران-چۆمان به‌ڕووی هاتنی ئۆتۆبوسه‌كانی ئێران داخست.
یه‌كێك له شۆفێران به كوردستان24 گوت: "ئێمه وه‌كوو شۆفێرانی هێڵی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران چه‌ندین جار هه‌موو داموده‌زگا حكوومیه‌كانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه رۆژانه رێژه‌ی هاتنی ئۆتوبوس له ئێران بۆ باشووری كوردستان زۆر زیاتر بوه له پێشتر و رۆژانه‌ی 20 ئوتۆبوس زیاتر دێت".
ئه‌و شۆفێره گوتی: "داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسان و فه‌رمانگه حكوومیه‌كان ئه‌وه‌یه رێژه‌ی ئه‌و ئۆتوبوسانه كه‌مبكرێته‌وه".
له باره‌ی بۆچی ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن؟، ئه‌و شۆفێره زیاتر گوتی: "چونكه قه‌یرانه و خه‌ڵك لێره فه‌قیره خاوه‌نی تاكسی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ، هی وا هه‌یه به سێ چوار ماڵ یه‌ك خه‌ت و تاكسی هه‌یه، خه‌ڵك فه‌قیره و ئه‌مانه‌وێت خه‌ڵكی خۆمان سووی لێ بكات".
ئه‌و شۆفێره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌وانیش (ئۆتوبوسه‌كان) بێن به‌س رۆژانه سنووردار(محدود) بكرێت رۆژانه 3 ئۆتوبوس بێت ئاساییه".
په‌یامنێری كوردستان24 لێدوانی یه‌كێك له گه‌شتیارانی ئێران(رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) وه‌رگرت كه به ئۆتۆبوس هاتبوه حاجی ئۆمه‌ران و گوتی: "له‌شاری پیرانشار هاتووم، ئێمه به ئۆتوبوس هاتووین و ئێستاش ئۆتوبوس نایه‌ت".
ئه‌و زیاتر گوتی: "ده‌مانه‌وێت بزانین ئۆتوبوس دێت یان نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئۆتوبوس نه‌یه‌ت و ئه‌و تاكسیانه له‌سه‌رمان گران بكه‌ن، ئێمه هاتووچۆ ده‌كه‌ین (له‌وانه‌یه) بۆمان نه‌درێت".
م.ح