دوای داخستنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك وێستگه‌ی میترۆ له برۆكسل كرایه‌وه
مانگی رابردوو زنجیره‌یه‌ك هێرشكرایه سه‌ر برۆكسل و به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 30 كه‌س كوژران
K24 – هه‌ولێر:
دوای داخستنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا، ئه‌مڕۆ وێستگه‌ی میترۆی برۆكسل كرایه‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی شۆسته‌كانی وێستگه‌ی مایلبیك و بۆ چاودێریكردنی وێستگه‌كه، سه‌ربازان و ئه‌ندامانی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌لجیكا به چه‌كه‌وه له تۆڕی گواستنه‌وه له برۆكسل وه‌ستابوون، ئه‌و وێستگه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته نزك باره‌گای كۆمیسیاری ئه‌وروپا .
له 22 مانگی رابردوو چه‌ند هێرشێك كرانه سه‌ر برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كه‌س كوژران.
یه‌كێك له هێرشه‌كان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوو له میترۆی برۆكسل روویدا و به‌هۆیه‌وه له‌و وێستگه‌یه 16 كه‌س كوژران، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كانی برۆكسل راگه‌یاندبوو.
Reuters، م.ح