بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بێنزما و كریستیانۆ درا
به‌شداریكردنیان له به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یه‌كلایی بووه‌وه
كریستیانۆ به‌هۆی ناجێگیری ته‌ندرووستی و شهكهتبوونهوه له یاریی ڕابردوو له لالیگا به‌شداری نه‌كرد و بێنزیماش ئه‌گه‌رچی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام به ناچاری و به‌پێكانه‌وه گۆڕانكاری پێكرا و داهاتووی ئه‌و دوو یاریزانه‌ش ترسێكی زۆری بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی دروست كرد بوو، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ماركا هه‌موو گومانه‌كانی ڕه‌وانده‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 ئه‌پڕڵی 2016 موژده‌یه‌كی خۆشی به هانده‌رانی ریال مه‌دریددا كاتێك رایگه‌یاند كه كریستیانۆ و بێنزیما له پێكهاته‌كه‌ی زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدن بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ له كات 21:45 خولهك یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی چوون ببێته میوانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلاندی.