زه‌ريف: ئه‌مريكا به‌رپرسه له پاراستنى سامانى بلۆككراوى ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکا بە بەرپرسی پاراستنی سامانى دارايی ئێران دەزانێت و رايگه‌ياند، ئەگەر ئەمریکا دەست لەو داراییانە بدا ئەوا ئێران داوای قەرەبوو کردنەوە دەکات.
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکا بە بەرپرسی پاراستنی سامانى دارايی ئێران دەزانێت و رايگه‌ياند، ئەگەر ئەمریکا دەست لەو داراییانە بدا ئەوا ئێران داوای قەرەبوو کردنەوە دەکات.
محەممەد جەواد زەریف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە کۆنفرانسێکی میدیایی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەکدۆنیادا رایگەیاند، ئێران هەر لە سەرەتاوە گوتوویەتی کە بڕیاری دادگاکانی ئەمریکا بە فەرمی ناناسێت و بڕیار لە باره‌ى دەستبردن بۆ داراییەکانی ئێران کارێکی نایاسایی و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
زەریف گوتیشی: لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆن کێریدا ناڕەزایەتیی ئێرانی پێ گەیاندووە.
دادگای باڵای ئەمریکا هەفتەی رابردوو بڕیاری دا، بڕی دوو ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئیران کە حکوومەتی ئەمریکا دەستی بەسەردا گرتوون، بۆ قەرەبوو
کردنەوەی بنەماڵەی قوربانیانی تیرۆر تەرخان بکرێت.
دواى 12 ساڵ له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى دانووستانه‌كان و 22 مانگ له دانووستانى به‌رده‌م و 18 رۆژى به‌رده‌وامى دانووستاندن له ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا، دوێنێ سێشه‌ممه 14ى ته‌مموزى 2015، ئێران و گرووپى پێنج كۆ يه‌ك گه‌يشتنه رێككه‌وتنى كۆتايى تايبه‌ت به پرسى وزه‌ى ناووكى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
رێككه‌وتنى ڤيه‌نناى نێوان ئێران و گرووپى پێنج كۆ يه‌ك له ژماره‌يه‌ك به‌ند و مادده‌ى جياجيا پێكهاتووه و به‌شێكى زۆرى مادده‌كان تايبه‌تن به‌و مه‌رجانه‌ى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوون.
رێككه‌وتنه‌كه ئامانجى ئه‌وه‌يه ده‌سته‌به‌رى مافى ئێران بكات بۆ وه‌رگرتنى سوودى ئاشتييانه له وزه‌ى ناووكى و هاوكاتيش رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بكات.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، هه‌موو سزا ئابوورى و داراييه‌كانى سه‌ر ئێران و سامانه سرووشتييه‌كانى ئێران له لايه‌ن ئه‌مريكا و ئه‌وروپاوه هه‌ڵده‌گيرێن، دواى ئه‌وه‌ى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى راپۆرتى خۆى ئاماده ده‌كات و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سه‌لمێنێت.
سزاكانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بوارى بازرگانى سه‌ربازى و كڕينى چه‌ك له لايه‌ن ئێرانه‌وه له ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوو هه‌ڵده‌گيرێن، به‌ڵام ئه‌و موشه‌كانه‌ى كڵاوه‌ى ناووه‌كى و موشه‌كى باليستيين رێگه نادرێت ئێران بيانكڕێت.