به ڤیدیۆ.. دواین جار كه ریال مه‌درید به یانه‌یه‌كی ئینگلیزی دۆڕاوه
ریال مه‌درید 8 ساڵه به‌رانبه‌ر یانه ئینگلیزه‌كان تووشی شكست نه‌بووه
ئه‌مشه‌و له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش مانچێسته‌ر سیتییه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌درید پێشتر دووجار له چامپیۆنز لیگ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، له وه‌رزی 2012 ـ 2013 له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بوو كه تێیدا یانه‌ی شاهانه له یارییه‌ك براوه بوو، له یارییه‌كه‌ی دیكه‌یشدا یه‌كسانبوون.
به‌پێی ئاماره‌كان یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌شت ساڵه كاتێك له خوله‌كانی ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بوو بێته‌وه نه‌دۆڕاوه.
دوایین جارییش كه به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌كی ئینگلیزی دۆڕا بێت له وه‌رزی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنز لیگ بوو كاتێك به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوول ماڵئاوایی كرد، له یاریی چوون به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یش دیسان به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
به ڤیدیۆ.. دیمه‌نی دواین شكستی یانه‌ی ریال مه‌درید ببینه له به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌كی ئینگلیزی.