ئه‌مریكا سیستمی مووشه‌ك هاوێژ له سنووری توركیا-سووریا بڵاوده‌كاته‌وه
"ئه‌و سیستمه له نزیك سنووری ئه‌و ناوچانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه له سووریا له بنده‌ستی داعشدان"
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك له مه‌ولوود چاووش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گواسته‌وه و رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌یه‌كی مووشه‌ك هاوێژ له توركیا له نزیك سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی بنده‌ستی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) له سووریا بڵاوده‌كاته‌وه.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك له میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ ریاز پایته‌ختی سعودییه، مه‌ولوود چاووش ئۆغلۆ گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنێك ناوچه‌ی منبج(شارۆچكه‌یه‌كه له سووریا) دابخرێت و ستراتیژییهتیشمان له‌وباره‌یه‌وه روونه".
مه‌ولوود چاووش ئۆغلۆ زیاتر گوتی: "له مانگی ئایار (سیستمه‌كانی تۆپی مووشه‌كی گه‌ڕۆكی خێرا) ده‌گاته سنووره‌كانی توركیا، ئه‌مه‌ش بوارمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت به لێهاتوویی زیاتر له ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) بده‌ین".
له چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین جار له ناوچه‌كانی بنده‌ستی داعش له سووریا بۆردومانی شارۆچكه‌ی (كلس) له توركیا(باكووری كوردستان) كراوه.
له رۆژی 24 ئه‌م مانگه‌ش شارۆچكه‌ی (كلس) له ناوچه‌كانی بنده‌ستی داعشه‌وه له سووریا بۆردومانكرا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و 10 دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی hurriyetdailynewsیاڵچین ئاكدۆغان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دووپاتیكرده‌وه: له 18 كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه و له كۆی 45 جار بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی كلس ، 16 كه‌س كوژراون.
ئا: م.ح