ئه‌م وه‌رزه بۆ كریستیانۆ كۆتایی هاتووه؟
ئه‌سته‌مه بتوانێن له به‌رانبه‌ر ریال سوسیداد و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگیش
به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ له به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی گومانێكی زۆری له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و یاریزانه دروست كرد و ترس له پێكانێكی سه‌ختی لێ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت نیگه‌رانییه‌كان گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئه‌م وه‌رزه بۆ كریس كۆتایی هاتبێت.
رادیۆی كادێنا كۆبی ئیسپانی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆناڵدۆ پێكانی هه‌یه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانییه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی دوێنی شه‌و له به‌رامبه‌ر مانسیتی بكات.
كادێنا كۆبی، رایگه‌یاند، زیدان نه‌یوویستووه، كه‌س به‌وه بزانێت كه رۆناڵدۆ پیكانی هه‌یه هه‌ر بۆیه ناوی له‌گه‌ل لیستی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان داناوه، به‌ڵام دڵنیابووه له‌وه‌ی رۆناڵدۆ ناتوانێ به‌شداریی یارییه‌كه بكات و ته‌نیا ویستویه‌تی فشار له‌سه‌ر پلیگرینی راهێنه‌ر دروست بكات.
ئه‌و رادیۆیه ئیسپانیه، واده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ده‌خاته‌رو، ئاماژه به‌وه‌داكات كه كریس ئه‌سته‌مه رۆژی شه‌ممه له به‌رامبه‌ر سۆسیدا یاریی بكات و گومانیش دەکرێت بتوانێت لە یاریی گه‌رانه‌وه‌ش یاریی بکات، کە رۆژی ٤ـی مایۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت.