پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سیمیۆنی داخ كرا
زۆر به توندی سزا درا
رادیۆی كادێنا كوپی بڵاویكردۆته‌وه كه سیمیۆنی له سێ یاری لالیگا سڕ ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی له یاری شه‌ممه‌ی رابردوو له یارییه‌كه‌ی ماله‌گا ئه‌نجامیدا.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكردۆته‌وه ئه‌م راهێنه‌ره ئارجێنتینایه جگه له سڕكرانی بۆ 3 به بڕی سێ هه‌زار یۆرۆ به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت، هاوكات یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به هه‌زار و په‌نجا یۆرۆ وه‌كو پێبژاردنیش سزا درا.
به‌مهۆیه‌وه سیمیۆنی له سێ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له لالیگا ناتوانی سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی بكات، ئه‌م سزادانه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره له كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌بێته‌وه.