به ڤیدیۆ.. سبه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه
(گازی باكوور ـ كۆیه) و (سیروانی نوێ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی خولی یانه پلهیهكانی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرا بوو، بڕیاره سبه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه به ئه‌نجامدانی دوو یاریی له كات 3:30ـی ئێواره ده‌ست پێبكات.
یانه‌ی گازی باكوور له شاری كه‌ركووك میوانداریی یانه‌ی كۆیه ده‌كات، ئه‌م دوویانه هه‌ردووكیان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به یه‌كه‌می گرووپهكانیان سه‌ركه‌وتوون.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، له یاریی دێربی سلێمانیدا هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك ده‌گه‌ن.
قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان كه چوار یانه‌ی له‌خۆگرتووه به شێوازی خوول و به دوو قۆناخ ده‌كرێت، دواجار دوو یانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه بۆ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سه‌رده‌كه‌ون، پێشتریش یانه‌ی بروسك به هۆی پاشكشه‌ی له خوله‌كه هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێمێل بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زیون.