به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری بۆرسه 7 كه‌س برینداربوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی و به‌رپرسێكی حكوومه‌تی توركیا گوتیان ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی كچێكه‌وه روویداوه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری بۆرسه له باكووری رۆژئاوای توركیا روویدا و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی و به‌رپرسێكی حكوومه‌تی توركیا كچێك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی و به‌رپرسێكی حكوومی رایانگه‌یاندووه: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له شاری بۆرسه له باكووری رۆژئاوای توركیا روویداوه له‌لایه‌ن كچێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئه‌و كچه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه پشتیان به‌و وێنانه به‌ستووه كه له شوێنی رووداوه‌كه‌وه گیراون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتی: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه 7 كه‌س برینداربوون.