چێڵسی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ڕۆما سه‌ركه‌وتوو بوو
دوای 48 كاتژمێر گفتووگۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی (رادگا ناینگۆلان)ـی به‌لجیكایی له هاوینی داهاتوو له پایته‌ختی ئیتاڵیاوه بۆ پایته‌ختی ئینگلته‌را.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرایكردووه چێڵسی بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له گفتوگۆیه‌كی چڕدابووه له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردووه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی و گرێبه‌سته‌كه به كردار كۆتایی هاتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بلوز به‌رامبه‌ر28 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌ستی یاریزانه به‌لجیكیه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ناینگۆڵانی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له هاوینی ساڵی 2014 به شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی كالیارییه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی ڕۆما گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا.