سەفین دزەی: كۆمەڵێك خاڵی ھاوبەش ھەرێم و توركیا بە یەك دەبەستنەوە

“لە ماوەی رابردوو دا توركیا چ وەك قەرز چ وەك ھاوكاری ھاوكاری ھەرێمی كوردستانیكردووە”

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d31f8518-cc7b-48e1-ba74-d6bc23a4325b/safin%20dzaiy.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

 سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا خاڵی هاوبه‌شی زۆره‌ و كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌ یه‌كه‌وه‌ده‌به‌ستنەوە، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ بواری جیاجیا سوودی لێ وه‌ربگیرین و هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی رابردوو دا ئه‌و وڵاته‌ هاوكاری دارایی هه‌رێمی به‌ شێوه‌ی قه‌رز كردووه‌.

سەفین دزەی، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: "ئێمە وەك ھەرێمی كوردستان و توركیا خاڵی ھاوبەشمان ھەیە، كۆمەڵێك خاڵمان ھەیە بەیەكەوە دەمان بەستێتەوە، چ لە رووی ئابووریی چ لە رووی كۆمەڵایەتی، خاڵە ھاوبەشەكانمان زیاترن لە خاڵە جیاوازەكان، دەكرێت ئێمە ئەو خاڵە ھاوبەشانە بەكار بێنین، بۆ بەرژەوەندی ھەردوو لامان، بە تایبەت بۆ بواری ئاسایش و ژێرخانی ئابووریی، چونكە توركیا ئەزموونێكی زۆری لەو بوارە دا ھەیە".

ھەروەھا سەفین دزەی گوتیشی: "دەتوانین لە بواری جیا جیا بە نموونە كشتوكاڵ، گەشتوگوزار سوود لە توركیا وەرگرین، لە ماوەی رابردوو دا توركیا چ وەك قەرز چ وەك ھاوكاری ھاوكاری ھەرێمی كوردستانیكردووە، دەروازەیەكی گرنگی ئابووریی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا ھەیە كە دەروازەی ئیبراھیم خەلیلە".