ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بێبه‌ش ده‌بێت
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌م هه‌واڵه دڵته‌نگ بووه
دوای ئه‌وه‌ی داڤیدا سیلڤا له یاریی رابردووی خۆی له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌هۆی ئازار و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و یاریزانه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر یانه‌ی شاهانه ڕاگه‌یاندرا.
مانوێل پێلێگرینی، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی سیلڤا پیشاندا و ده‌ڵێت: دڵته‌نگم كه پشكنینه‌كان به زیان بۆ ئه‌و یاریزانه شكایه‌وه، سیلڤا له ئه‌ژنۆیدا دووچاری پێكان هاتووه و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاماده نابێت.
یاریی چوونی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كات 21:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت.