عێراق و سعودیه له ئوسترالیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك ناوی ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكراكردووه كه میوانداریی یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و سعودیه ده‌كات له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2018.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق چووه‌ته نێو گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له‌پێناو دیاریكردنی شوێنی یاریه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سعودیه داوایكرد یارییه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه به‌وه كراوه فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێشنیازی كردووه یارییه‌كه‌یان له 6ـی سێپتێمبه‌ری داهاتوو له ئوسترالیا به‌رێوه‌بچێت، له‌پێناو ماندوو نه‌بوونی یاریزانه‌كانی، چونكه یارییه‌كه‌ی عێراق و ئوسترالیا له 1ـی سێپتێمبه‌ر له یاریگه‌ی سیدنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دواتر عێراق شوێنێكی دیكه هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئیمارات و ژاپۆن و تایله‌ند.
باس له‌وه‌ش كراوه توركیا وڵاتێكی دیكه بووه عێراق پێشنیازی كردووه یارییه‌كانی لێ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام فیفا ره‌تیكردۆته‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی عێراق ده‌بێت یارییه‌كانی له وڵاتێكی ئاسیایی ئه‌نجام بدات.
بۆ زانین هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هۆی دۆخی ئه‌منی یارییه‌كانی له ئێران ئه‌نجام ده‌دا، پێش ئه‌وه‌ی فێدراسیۆنی ئاسیا ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی له‌و وڵاته ره‌تبكاته‌وه.