ميسر: لێدوانى به‌رپرسانى توركيا ده‌ربڕى حاڵه‌تى دهروونييانه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر ئيدانه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆى كرد، كه سه‌باره‌ت به ميسر له ده‌ستپێكى سهردانێكييدا بۆ ئيمارات رايگهياندبوون.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر ئيدانه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆى كرد، كه سه‌باره‌ت به ميسر له ده‌ستپێكى سهردانێكييدا بۆ ئيمارات رايگهياندبوون.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياندبوو، "ميسرى ئه‌مڕۆ به‌هێز نييه و هيچ سوودێكيشى بۆ هيچ لايه‌نێك نييه و ئێستا ميسر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولفه‌تاح سيسى دا ده‌وڵه‌تێكى فشۆڵه و ئه‌گه‌ر هاوكارى ئيقليميى پێ نه‌گات داده‌ڕووخێت و بۆيه پێويسته حكومه‌تێكى نيشتيمانى به به‌شدارى سه‌رجه‌م ره‌وته سياسييه‌كان له‌و وڵاته‌دا درووستبكرێت".
ئه‌حمه‌د ئه‌بو زه‌يد، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر رايگه‌ياند، ئه‌و لێدوانانه هيچ نيين جگه له ده‌ربڕى حاڵه‌تى ده‌روونى به‌رپرسانى توركيا و ئه‌و حاڵه‌ته دهروونييهى كه به‌رپرسانى توركيا له رۆژگارى شۆڕشى 30ى حوزه‌يرانه‌وه تێى كه‌وتوون.
هه‌روه‌ها گوتيشى: باشتر و له پێشتر ئه‌وه‌يه به‌رپرسانى توركيا بايه‌خ به ره‌وشى سياسى ناوخۆى وڵاته‌كه‌يان بده‌ن و په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆيان له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێ و وڵاتانى جيهان چاكبكه‌ن و ئه‌و گۆشهگيرييهى ئێستا توركيا تێى كه‌وتووه، ئه‌نجامى ئه‌و هۆتافكێشان و درووشمبازييه بێ كردارهيه كه به‌رپرسانى توركيا گرتوويانهته به‌ر.
پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى فه‌رمانڕه‌واى توركيا، كه خاوه‌نى پاشخانێكى هاوشێوه‌ى ئيخوان موسليمينى ميسره، پشتيوانى له ئيخوانه‌كانى ميسر ده‌كرد و دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى ئيخوانه‌كانى ميسر، توركيا وه‌ك نه‌يارى سياسى ده‌سه‌ڵاتى نوێى ميسر هه‌ژمار ده‌كرێت.