حكوومهتی عێراق نووسینگهی جەزیرەی لە بەغدا داخست
K24 - بهغدا:
دەستەی راگەیاند و پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاری داخستنی ئۆفیسی کەناڵی جەزیرەی لە بەغدا دەرکردووە، بەھۆی ئەوە حکومەتی عێراقی ئەو کەناڵەی تۆمەتبار کردووە بەوەی پێشێلکاریی کاری رۆژنامەگەریان کردووە.
کەناڵی جەزیرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە نامەیەکیان لەدەستەی راگەیاندنی عێراقییەوە بەدەستگەیشتووە و لەونامەیەدا ئاگادار کراونەتەوە کە مۆڵەتی کارکردنیان لە بەغدا لێسەندراوەتەوە، بەھۆی ئەوەی پێشێلکاریان لە کاری رۆژنامەگەریدا کردووە.
بەڵام کەناڵە، ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە بەوەی دوور لە پڕەنسیپی کاری رۆژنامەگەری رووداوەکانی ئەمدوایەی بەغدایان گواستبێتەوە.
ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراقی لەدوای راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور دێت کە عێراقی لە پلەی ١٥٨ لە کۆی ١٨٠ وڵاتی جیھان بۆ ئازادی رۆژنامەگەری پۆلین کردبوو.