ده‌نگدانی گه‌ڕی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ستیپێكرد
ده‌نگده‌ران 68 ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێرن كه له گه‌ڕی یه‌كه‌م كاندیده‌كان نه‌یانتوانیوه له 25% ده‌نگه‌كان به ده‌ستبێنن
K24 – هه‌ولێر
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌ران ده‌ستیانكردووه به ده‌نگدان له گه‌ڕی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی 68 كورسی له كۆی گشتیی 290 كورسی كه په‌رله‌مانی ئێرانی لێ پێكهاتووه.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی له عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زلی وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی گواسته‌وه‌و گوتی: "ده‌نگده‌ران 68 یاسادانه‌ر (ئه‌ندام په‌رله‌مان) هه‌ڵده‌بژێرن له‌و بازنانه‌ی كه كاندیده‌كان له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌یانتوانیوه له 25% ده‌نگه‌كان به ده‌ستبێنن".
وه‌زیری ناوخۆی ئێران گوتیشی: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له 26 شوباتی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هاوپه‌یمانه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانی له میانڕه‌وه‌كان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به ده‌ستهێنا به‌ڵام نشووستیان هێنا له‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ببنه‌وه, پارێزگاران به‌سه‌ر په‌رله‌مانی ئێستای ئێران زاڵن.