به وێنه.. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى سووريا داڵده‌ى ئه‌وروپاييه‌كانى ده‌دا
هه‌رچه‌نده ئه‌وروپاييه‌كان به‌شێكيان نيگه‌رانن له كۆچى سورياييه‌كان بۆ وڵاته‌كانييان، به‌ڵام چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر ئه‌وروپاييه‌كان به ئاواره‌يى روويان له سووريا كرد و له لايه‌ن سوورياييه‌كانه‌وه پێشوازيان لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ئه‌وروپاييه‌كان به‌شێكيان نيگه‌رانن له كۆچى سورياييه‌كان بۆ وڵاته‌كانييان، به‌ڵام چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر ئه‌وروپاييه‌كان به ئاواره‌يى روويان له سووريا كرد و له لايه‌ن سوورياييه‌كانه‌وه پێشوازيان لێكرا.
به هه‌مان ئه‌و رێگايه‌ى كه ماوه‌ى 5 ساڵه خه‌ڵكى سووريا لێيه‌وه روو له ئه‌وروپا ده‌كات، زياتر له 70 ساڵ پێش ئێستا ئه‌وروپاييه‌كان به هه‌مان رێگه و به ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌دا روويان له سووريا كرد و داوايان ده‌كرد، خه‌ڵكى سووريا په‌نايان بدات.
په‌نابه‌ره ئه‌وروپاييه‌كان له يوگسلافيا و كرواتيا و بولگاريا و يۆنان و توركياوه خۆيان ده‌گه‌يانده كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له سووريا.
ماڵپه‌ڕى په‌بڵيك راديۆ ئينته‌رناشناڵ، له راپۆرتێكدا باسى ره‌وشى ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌ورپاييانه‌ى به بيرهێناوه‌ته‌وه، كه له سه‌رده‌مى شه‌ڕى دووه‌مى جيهان له كه‌مپه‌كانى ميسر و سووريا و فه‌له‌ستين داڵده درابوون.
له مارسى 1944دا
بۆنموونه له كه‌مپى تۆڵۆمبات له ميسر وه‌ك له وێنه‌كاندا دياره منداڵان له‌سه‌ر لم نووسيويانه «naša škola» واته قوتابخانه‌كه‌مان.
به گوێره‌ى راپۆرتى ناوه‌ندى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له كه‌مپى په‌نابه‌رانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ئه‌وروپاييه راكردووه‌كان زۆر جياوكيان بۆ ده‌سته‌به‌ر كرابوو، له‌وانه ده‌يانتوانى بچنه ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان و به ناو شاره‌كاندا گه‌شت بكه‌ن و به ئاره‌زووى خۆيان بازار بكه‌ن و روو له سينه‌ماكان بكه‌ن و خواردنيشيان له‌سه‌ر بنه‌ماى داب و نه‌ريتى كۆمه‌ڵايه‌تى خۆيان پێده‌درا.



