پەنابهرێكی ئێرانى لە ئوسترالیا خۆی سووتاند
هاوسەرەکەی ئۆمێد بە رۆژنامەی گاردیانی ئوسترالیای راگەیاند، بەرپرسانی کەمپەکە بۆ بردنی هاوسەرەکەی بۆ نەخۆشخانە کەمتەرخەم بوونە
K24 – ههولێر:
گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی ئێرانی بە ناوی ئۆمێد کە رۆژی چوارشەممە لەبەرچاوی بەرپرسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپێکی پەنابەرانی ئوسترالیا ئاگرى له جهستهى خۆى بهردا. رۆژی هەینی گیانی لەدەستدا.
ئەو گەنجە ئێرانییە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کەمپی "نیوبووک"ی دورگەی "نائۆرۆ"ی باکووری رۆژئاوای ئوسترالیا دەژیا و بەیانی رۆژی چوارشەممە ئاگری لە جهستهى خۆى بهردا.
هاوسەرەکەی ئۆمێد بە رۆژنامەی گاردیانی ئوسترالیای راگەیاند، بەرپرسانی کەمپەکە بۆ بردنی هاوسەرەکەی بۆ نەخۆشخانە کەمتەرخەم بوونە و ئومێد بۆ ماوەی رۆژێک لە نەخۆشخانەیەک راگیراوە کە پێداویستییەکانی پێڕاگەیشتنی نەخۆشی تێدا نەبووە.
پزیشکانی گروپی لایەنگری مافی پەناخوازنیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئومێد بە درەنگەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
وەزیری کۆچبەرانی ئوسترالیاش رۆژی هەینی رایگەیاند، کاربەدەستان بۆ گواستنەوەی ئومێد بۆ نەخۆشخانە کەمتەرخەم نەبوونە.