له كاتى ههڵبژاردندا تهقهكردن چوار بريندارى لێكهوتهوه
لە بازنەیەکی هەڵبژاردنی ئێران چوار کەس بە هۆی تەقەکردن بریندار بوون.
K24 – ههولێر:
لە بازنەیەکی هەڵبژاردنی ئێران چوار کەس بە هۆی تەقەکردن بریندار بوون.
جێگری ئەمنی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بە هۆی تەقەکردنی لایەنگرانی پاڵوێراوان لە بازنەی هەڵبژاردنی شارۆچکەی "مەمەسەنی"ی سەر بەپارێزگای فارس، چوارکەس بریندار بوون.
حسێن زولفەقاری گوتی: ئەمە رووداوێکی ئەمنی نییە و تەنیا لایەنگرانی پاڵێوراوان بێ ئامانج تەقەیان کردووە و چوارکەس بریندار بوونە.
قۆناغی دووهەمی خولی دەیەمەمی هەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئەمڕۆ هەیەنی لەو بازنانەدا بەڕێوەچوو، کە لە قوناغی یەکەمدا نەیانتوانيبوو نوێنەرهەڵبژێرن.
ماوەی دەنگدانەکانی رۆژی هەینی جگە لە بازنەی "مەمەسەنی" و "رۆستەم" لە پارێزگای فارس، لە بازنەکانی دیکە تا کاتژمێر 08:00ی ئهمشەو درێژ کراوەتەوە.