عێراق و ئێران مانۆڕى هاوبهشى سهربازى ئهنجامدهدهن
قاسم رەزایی فەرماندەی سنوورپارێزی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە سنوورەكانی دەریاچەی ئەروەند مانۆڕێكی سەربازیی ھاوبەش لەگەڵ عێراق بەڕێوە دەبەن
K24 – ههولێر:
قاسم رەزایی فەرماندەی سنوورپارێزی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە سنوورەكانی دەریاچەی ئەروەند مانۆڕێكی سەربازیی ھاوبەش لەگەڵ عێراق بەڕێوە دەبەن، كە سنوورە ھاوبەشەكانیان لە كەنداوی فارس و رۆژھەڵاتی ھێڵی تالوگ لە ئێران و رۆژئاوای ھێڵی تالوگ لە عێراق دەگرێتەوە.
قاسم رەزایی دەشڵێت: سنوورە وشكانییەكانی ھاوبەش لەگەڵ عێراق، لە باری ئەمنییەتییەوە كۆنترۆڵ كراوە و ئەو مانۆڕە سەربازییە بە مەبەستی پاراستن و ئەمنییەتی سنوورە ئاوییە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ عێراق دەبێت.
پێشتریش فەرماندەكانی سپای پاسداران، ھەرێمی كوردستان و عێراقیان بەوە تاوانبار كردبوو كە توانای كۆنتڕۆڵی سنوورە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ ئێران نییە و بەو مەبەستەش دانانی ھێڵی سووری 40 كیلۆمەتریان لە سنوورەكانی ئێران راگەیاند.