له ئۆكرانيا پێنج كه‌س به تۆمه‌تى بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركران
ئيداره‌ى ئه‌منى له ئۆكرانيا رايگه‌ياند، پێنج كه‌سى بيانيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى داعشدا له كييڤى پايته‌ختى وڵاته‌كه‌ياندا ده‌ستگيركردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى ئه‌منى له ئۆكرانيا رايگه‌ياند، پێنج كه‌سى بيانيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى داعشدا له كييڤى پايته‌ختى وڵاته‌كه‌ياندا ده‌ستگيركردووه.
سايتى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئۆكرانيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌و گومانلێكراوانه هاووڵاتى كۆماره‌كانى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوون و به پاسه‌پۆرتى ساخته‌وه خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئۆكرانيا و به‌رنامه‌يان داناوه له‌وێوه رووبكه‌نه سووريا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه كارمه‌ندانى ئيداره‌ى ئه‌منى له ئۆكرانيا و ده‌سته‌ى كۆچ ئاگادارى جوڵه‌ى ئه‌و گومانلێكراوانه بوون و له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان رێوشوێنى پێويست بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ناردنهوهيان بۆ وڵاتانى خۆيان گيراوه‌ته به‌ر.
سايته‌كه هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه باس نه‌كردووه.
له وڵاتانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا به گشتيى رێوشوێنى ئه‌منيى توند گيراوه‌ته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له چوونى گه‌نجان بۆ ناو داعش.