به‌ربه‌ستى ره‌گه‌زى له ريزى سوپاى ئه‌مريكا شكا
كاپتن كريستين گريست، وه‌ك يه‌كه‌م ژنه ئه‌فسه‌رى سوپاى پياده‌ى ئه‌مريكا بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره ئه‌ركه ده‌ستبه‌كاربوو.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌م هه‌فته‌يه له ناو سوپاى ئه‌مريكادا رووداوێكى مێژوويى روويدا، ئه‌و رووداوه‌ش رێگه دان بوو به ژنانى ريزى سوپا به‌شدارى له پرۆسه‌ى سه‌ربازى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداريدا بكه‌ن، كاپتن كريستين گريست، وه‌ك يه‌كه‌م ژنه ئه‌فسه‌رى سوپاى پياده‌ى ئه‌مريكا بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره ئه‌ركه ده‌ستبه‌كاربوو.
گريست يه‌كێكه له‌و دوو ژنه‌ى كه ساڵى رابردوو، وه‌ك دوو سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا توانيا راهێنانى سه‌ربازى تايبه‌ت به ده‌سته‌بژێرانى سوپا ته‌واو بكه‌ن و ئاماده بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به يه‌كه‌ى سه‌ربازى رينجرزهوه بكه‌ن، كه يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌تى سوپاى ئه‌مريكايه.
له مانگى رابردوودا سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنى 20 ژن بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزى هێزه‌كانى پياده و زرێپۆشه‌وه و ههردووكيشيان گريمانهى بهشداريپێكردنيان له پرۆسه سه‌ربازييه‌كاندا له ئارادايه.
سوپاى ئه‌مريكا ساڵى رابردوو، رێگه‌ى دا ژنان به‌شدارى له رۆڵه‌كانى تايبه‌ت به پێكدادانى سه‌ربازى بكه‌ن و ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكى مێژوويى گرنگ له مێژووى هێزى سه‌ربازى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه پێشتر ئه‌مريكا رێگه‌ى نه‌ده‌دا ژنان رۆڵى سه‌ره‌كى له ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و پێكدادانى چهكدارييدا ببينن.
تا ناوه‌ڕاستى 2015 ژنان نزيكه‌ى له سه‌دا 12ى ئه‌و هێزه ئهمريكيانهيان پێكده‌هێنا كه ره‌وانه‌ى عێراق و ئه‌فغانستان كرابوون.