جۆزیف دەنفۆرد: ھەڕەشەی داعش لەسەر عێراق نەماوە
K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا زاڵبوونه و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌یان تێكشكاندووه و گوتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر عێراق نه‌ماوه".
جەنەڕاڵ جۆزیف دەنفۆرد سوپاسالاری ئەمریكا، لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانان سەركەوتنیان لەشەڕی دژی داعش بەدەستھێناوە و ھەموو ھەوڵێكیش دەدەن بۆ زیاتر شكستپێخواردنی داعش.
هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاند ھەڕەشەی داعشیان لەسەر عێراقدا نەھێشتووە و توانای داعشیان زۆر كەمكردووەتەوە. گوتیشی ناردنی ھێزی ئەمریكا بۆ سوریا، ئۆپەراسیۆنیە سەربازییەكانیان لە وڵاتەكە بەھێزتر و باشتر دەكات.