ھەنگوینی شەمزینا لە توركیا زۆرترین داواكاری لە سەرە

ئەو شانانەی ھەنگ ساڵانە كوێستان و گەرمیانیان پێدەكرێت. بۆ ئەوەی لە سیستەمی كاركردنی سروشی ھەنگەكانیان دڵنیادەبن و چاوەڕوانی بەرھەمێكی باشی دەكەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/53c8e93b-4a14-4dfd-897d-25fae18731cc/Colemerg%20Hengewany%20Destpedeka.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە شەمزینانی باكووری كوردستان دوای ھەڵكشانی بەفر بۆ كوێستانەكان و گەرم بوونی پلەی گەرمای ناو دەشت و دۆڵ و شاخە نزمەكان، پشكوتنی خونچە كاتێكی لەبار بۆ ھەنگەكان دێتە ئاراوە،ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی خاوەن ھەنگەكان شانەی ھەنگەكانیان لەنێو گوند دەرخەن و بیان بەنە نێو سروشت و لەشوێنێكی گونجاویان دابنێن.

ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی خاوەن ھەنگەكان غەلێفەكانیان لەنێو گوند دەرخەن و بیان بەنە نێو سروشت و لەشوێنێكی گونجاویان دابنێن.

حەسەن كاچار، ھەنگەوان دەڵێت: "بەڵێ لەمە بەدوا كاری ھەنگەكان دەستی پێكرد، ھەنگوینی شەمزینان بەرھەم دێت، بەرھەمێكی زۆر تایبەتە و لە گشت توركیا داواكاری لەسەرە، بەیانیان ھەنگەكان بەزۆری دەردەكەون تا نیوەڕۆ ئەوجا دەگەڕێنەوە شوێنەكانیان، بەرە بەرە ھەنگوین بەرھەم ھاتووە و گەراشیان داناوە و فەرخەش پێ گەیوون، ئێمە یان لەسەرەتای نیسان یان ئەگەر سارد بوو ل ەسەرەتای مایس دەست بەو كارەدەكەین، بەگوێرەی كەش و ھەوا دەمێنێ ھەر كە گونجا دەست پێدەكەین ئاوا".

ئەو شانانەی ھەنگ ساڵانە كوێستان و گەرمیانیان پێدەكرێت.

بۆ ئەوەی لە سیستەمی كاركردنی سروشی ھەنگەكانیان دڵنیادەبن و چاوەڕوانی بەرھەمێكی باشی لێبكەن.