ئه‌مه‌ریكا هێز ده‌گه‌یه‌نێته به‌غدا
بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا پایته‌خت، ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی خۆی ره‌وانه ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له زۆربه‌ی شوێنه هه‌ستیاره‌كانی به‌غدای پایته‌خت، رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراونه‌ته به‌ر.
سه‌ره‌ڕای داخستنی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز، هێزی ئه‌منی له چوارده‌وری بانكه‌كانی به‌غدا كۆكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارانی كوردیش، باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانییان جێهێشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، په‌رله‌مانتاران له ئێستادا به نیازن له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانی به‌غداوه، بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و پایته‌ختی عێراق بهجێبهێڵن.