هێزی دژه‌ تیرۆری عێراق ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، خۆپیشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌ باڵه‌خانه‌ی (امانه‌ عامه‌)ی حكوومه‌ت و هوتافی "بڕووخێ حزبی ده‌عوه‌"یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

K24 - به‌غدا:

به‌هۆی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران، باڵه‌خانه‌كه‌یان جێهێشت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌ ئێستادا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در، هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، خۆپیشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌ باڵه‌خانه‌ی (امانه‌ عامه‌)ی حكوومه‌ت و هوتافی "بڕووخێ حزبی ده‌عوه‌"یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، باری نائاسایی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای داخست.