ئه‌هلی میسری رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وڕوپا ده‌بێته‌وه
له 20 ی مایۆی داهاتوو یارییه‌كه له ئه‌بو زه‌بی ئه‌نجام ده‌درێت
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی به فه‌رمی رایگه‌یاند له 20 مایۆی داهاتوو له یارییه‌كی دۆستانه له جامی پاڵه‌وانانی زێڕین له شاری ئه‌بوو زه‌بی ئیماراتی رووبه‌ڕووی ئه‌هلی میسری ده‌بێته‌وه.
رۆما دوایین یاری خۆی له سێریا ئه‌ی له 15 مایۆی داهاتوو ئه‌نجام ده‌دات، دواتر به‌ره‌و ئیمارات گه‌شت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی میسری بكات.
یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ڵێت به‌هۆی په‌یوه‌ندییه به‌هێز و له مێژینهییهكهیان له‌گه‌ڵ یانه میسریه‌كه یاری ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2002 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و دوو یانه‌یه یارییه‌كی دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا و یانه میسریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دوای چه‌ند ساڵێك جارێكی دیكه له قاهیره رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان رۆما سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.