به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند
دیسان گاریس به‌یل فریادڕه‌سی ریال مه‌درید بوو
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی نێوان ریال سوسیداد و ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی كوڕه شاهانه‌كانی مه‌درید كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (36)ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید بووه میوانی ریال سوسیداد و به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یش هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه ترسێكی زۆریان له‌م یارییه هه‌بوو، چونكه ریال مه‌درید له‌م یارییه قه‌یرانی هێرشبه‌ری هه‌بوو، به‌بێ (كریستیانۆ و بێنزیما) یاریی كرد، جیا له‌وه‌یش خیسێ رۆدریگێزیش به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخرابووه‌وه.
كرد، گاریس به‌یل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی له خوله‌كی 80ـی یارییه‌كه گۆڵێكی كوشنده‌ی له تیپی به‌رانبه‌ر تۆمار كرد و ڕێگه‌ی نه‌دا یانه‌كه‌ی له ململانێی نازناوی لالیگا دوور بكه‌وێته‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی ریال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 84 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی لالیگای له بارسێلۆنا وه‌رگرت. ریال سوسیدادیش به 42 خاڵ بۆ خانه‌ی 11 دابه‌زی و ڕه‌نگه چه‌ند پله‌یه‌كی دیكه‌یش بۆ خوارووی خۆی بخزێت.