به ڤیدیۆ.. كێ ئه‌م یارییه‌ی بینیوه؟
كوردستان24 به یارییه‌كی نوێتان ئاشنا ده‌كات
سێپاك تاكرۆ ره‌نگه ناوه‌كه‌ی نامۆ بێت، به‌ڵام یه‌كێكه له یارییه به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا و جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌خۆی كۆكردۆته‌وه، له وڵاتی مالیزیاش به وه‌رزشێكی نیشتمانی ده‌ناسێندرێت.
به‌هۆی شێوازی یارییه‌كه و جۆڵه سهرنجراكیشهكانی، هه‌ر زوو بینه‌ر بۆخۆی كێش ده‌كات، سه‌ختی ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ش ره‌نگه هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سیست به‌جیهاندا بڵاو بووبێته‌وه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی یارییه‌كه به‌به‌راورد به یارییه‌كانی دیكه درێژ نییه، به‌لام پێشبینی ده‌كرێت له‌داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر به جیهاندا بڵاوببێته‌وه.
تاكرۆ له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دروست بووه و له ساڵی 1990 بۆ یه‌كه‌مجار چووه نێو یارییه‌كانی ئۆڵمپادی ئاسیا، جگه له‌وه‌ی یارییه‌كی به كۆمه‌ڵه، شێوازه‌كه‌یشی كۆكراوه‌ی تۆپی باله و تۆپی پێیه، هه‌ر تیپێك به سێ یاریزان یاری ده‌كات، هاوكات یاریزان بۆی نییه ده‌سته‌كانی به‌كار بنێت، ئه‌وه‌ی زۆر جیاوازتره له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی دیكه تۆپهكهیهتی، كه له توێكڵی دار خورما دروست ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند له باشترین تیپه‌كانی یارییه‌كه‌یه و له‌دوای ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی مالیزیا به دووه‌م باشترین هه‌ڵبژارده‌ی یاری تاكرۆ داده‌نرێت، جگه له‌وانه، میانمار و كۆریا و ژاپۆن و چین و ڤێتنام له‌م یارییه‌دا له ئاستێكی به‌رزدان.