كارێكی زۆر ده‌گمه‌ن و سه‌یر بۆ هانده‌رانی یانه‌یه‌ك كراوه
بۆ یه‌كه‌مینجاره كارێكی له‌م شێوه‌یه ده‌كرێت
زۆر له هانده‌ره سهرسهرختهكانی جیهان له هه‌موو یارییه‌كی یانه‌كانیان ئاماده ده‌بن و له هه‌موو شوێنێك هانی یاریزانانی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش وای كردووه زۆر له یانه جیهانییه‌كان بلیتی ساڵانه بۆ ئه‌و هانده‌رانه دابین بكه‌ن و داشكانیشیان بۆ بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م تیكیته خه‌ریكه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت و له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا یانه‌ی تیگری ئارجه‌نتینایی به شێوازێكی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو كه له ژێر پێستی هانده‌ره‌كه تیكتی ساڵانه جێگیر ده‌كات و پێویست ناكات له هه‌موو یارییه‌ك پارچه تیكیتهكهی پێ بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه ئه‌و شوێنه له ئامێره‌كه بدرێت و ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگاكه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه.
یه‌كه‌م كه‌سیش كه ئه‌و پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌ی له‌ناو پێستی جێگیر كرا ئیزیكێل رۆسینۆی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌كه بوو و توانرا له ژێر پێستی قۆڵی راستی ئه‌و پارچه‌یه جێگیر بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووش تاقیكرایه‌وه.
" ئێمه ئه‌و كاره‌مان بۆ هانده‌ره به‌سۆزه‌كانی یانه‌كه‌مان كردووه ئه‌وانه‌ی به عه‌شقه‌وه گۆرانی بۆ یانه‌كه ده‌ڵێن ئه‌و كاره‌ش وایان لێ ده‌كات زیاتر شانازی به‌وه‌وه بكه‌ن ئه‌وان تیكتی یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ هه‌موو شوێنێك لای من رۆشتن بۆ یاریگای یانه‌كه‌م وه‌ك رۆشتنه بۆ ماڵی دووه‌مم ئه‌و كاته‌ی لێره‌م هه‌ست ناكه‌م له خێزانه‌كه‌م دوورم.
یانه‌ی تیگری ئارجه‌نتینایی یه‌كه‌م یانه‌یه كه ئه‌و جۆره پلیتانه ده‌دات به هانده‌ره‌كانی و له لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرا كراوه ئه‌و جۆره پلیته هیچ زیانێكی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه نییه كه له ژێر پیستیان هه‌ڵی ده‌گرن.
یانه‌ی تیگری له ساڵی 1902 ـه‌وه دامه‌زراوه و به یه‌كێك له‌و یانانه داده‌نرێت كه زۆرترین هانده‌ریان هه‌یه له جیهان و ئێستاش له خولی پله‌یه‌كی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئارجه‌نتینا یاری ده‌كات