به‌راوردێكی سه‌یری نرخی یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد و لیسته‌ر سیتی
بڕیاره سبه‌ی له پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد ببێته میوانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیسته‌ر به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییانه بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا ده‌بێته خاوه‌نی نازناوی پرێمه‌رلیگ، به‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كێك له شۆكترین ڕووداوه وه‌رزشییه‌كان له مێژووی تۆپی پێدا.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌م كات و ساته‌ی كه 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌مان ڕۆژ شكستی به ئه‌ستۆن ڤیلا هێنا.
ئه‌گه‌ر به‌راوردی نرخ و تێچووی تیپه‌كه‌ی كڵاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی به تیپه‌كه‌ی لویس ڤان خالی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌ین، جیاوازی گه‌وره و خه‌یاڵی ده‌بینین.
كۆی نرخ و تێچووی یاریزانه‌كانی لیسته‌ر سیتی نزیكه‌ی 45 ملیۆن دۆلاره، له كاتێكدایه نرخی یاریزانه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان نزیكه‌ی 7 هێنده‌ی لیسته‌ره، كه به 480 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه.
ئه‌نتۆنیۆ مارسیال، یاریزانه لاوه‌كه‌ی مانچێسته‌ر به بڕی 53 میلیۆن دۆلار له یانه‌ی مۆناكۆ كڕدراوه، خوان ماتا له یانه‌ی چێڵسی به بڕی 54 ملیۆن هاتۆته ئۆڵد ترافۆرد، مه‌ڕوان فێلانیش گڕێبه‌سته‌كه‌ی 40 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به‌رزترین نرخ و تێچووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی لیسته‌ر سیتی 10 ملیۆن یۆرۆیه كه (شینجی ئۆكازاكی) له یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانیای كڕیوه، دووه‌م به‌رزترین نرخ گواستنه‌وه‌ی لیسته‌ر سیتی ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسایی (كانتی)ـیه كه نرخه‌كه‌ی 8 ملیۆن یۆرۆیه.