به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا رێگه‌ی نه‌دا ته‌مه‌نی دوو یانه مه‌دریدییه‌كه له لوتكه‌ی لالیگا دریژ بێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید خۆیان گه‌یانده لوتكه‌ی لالیگا، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا یاریی نێوان ریال بێتیس و بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات و لوتكه‌ی به دوو یانه مه‌دریدییه‌كه چۆل كرده‌وه.
له خوله‌كی 35، هیگۆ ڤێسترمان، به‌رگریكاری ریال بێتیس به كارتی سووكرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام یانه‌كه نه‌یتوانی به 10 یاریزان تا كۆتایی یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی باش ته‌واو بكات و هه‌موو شتێك به زیان به‌سه‌ریاندا شكایه‌وه.
له خوله‌كی 50ـی گێمی دووه‌م، ئیڤان ڕاكیتیچ ناوه‌ڕاستكاری كرواتی به گۆڵێك بارسای پێشخست، له خوله‌كی 81ـیش مێسی تۆپێكی جوانی به ئاراسته‌ی سوارێز نارد و هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه‌یش زۆر لێزانانه ئه‌م دیارییه‌ی لیۆی قۆزته‌وه گۆڵی دووه‌م یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، هه‌م گۆڵه‌كانی خۆی له لوتكه‌ی گۆڵكاران بۆ 35 گۆڵ به‌رز كرده‌وه، هه‌م یانه‌كه‌شی به 86 خاڵ بۆ لوتكه‌ی لالیگا گه‌ڕانده‌وه.