"جێگرە کوردەکەی سه‌رۆكى پەرلەمان گيرى خواردووه"
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ئارام محه‌ممه‌د له ناو هۆڵى ئه‌نجوومه‌ن ماوه و زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى نوێنه‌رانى لايه‌نه كوردييه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنه كوردييه‌كان شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ئارام محه‌ممه‌د له ناو هۆڵى ئه‌نجوومه‌ن ماوه و زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى نوێنه‌رانى لايه‌نه كوردييه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا روونيكرده‌وه، هێرشبه‌ران له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى تايبه‌ته‌وه كه رێگه‌ى هاتوچۆى نوێنه‌رانه هاتوونه‌ته ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى روويدا ئاماده‌كارى بۆ كرابوو، راسته‌وخۆ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در بووه و چونكه هه‌ر راسته‌وخۆ له دواى وتاره‌كه‌ى سه‌در ئه‌و رووداوه روويدا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، نوێنه‌رانى لايه‌نه كوردييه‌كان له ئێستادا روويانكردووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ش نه‌بێت هه‌وڵده‌ده‌ن به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دانيشتنى ئه‌مڕۆى دواخست بۆ سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو.
بڕياربوو ئه‌مڕۆ دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى حكومه‌تى نوێى حه‌يده‌ر عه‌بادى بدرێت، كه پێشتر ته‌نيا شه‌ش كانديدى وه‌زاره‌ته‌كان په‌سند كرابوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هۆكارى دواخستنى دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ژماره و رێژه‌يى ياسايى نوێنه‌ران بۆ به‌شداريكردن له دانيشتنه‌كه ئاماده نه‌بوون.
بڕيار بوو له دانيشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ى ناوى كانديده‌كانى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته وه‌زارييه‌كان بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
هاوكات، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ياندا، لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در، كه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزدا خۆپيشاندانيان ئه‌نجامده‌دا، به‌ربه‌سته ئه‌منييه‌كانيان شكاند و هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.