کینیا بە دەیان تۆن عاجی فیل دەسووتێنێ
راوچییان بە نایاسایی ئەو ئاژەڵانە راو دەکەن تەنیا لە پێناو عاجەکانیان

K24-هەولێر
له وڵاتی كینیا لە کیشوەری ئەفریقا بەپێی ئامارەکان له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 800 هه‌زار فیل راوكراون به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی عاجهكانیان، حكوومه‌تی كینیا له هەڵمەتێکدا ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 105 تۆن عاجی فیل گرت، كە بەھای بە 150 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بە دەستی خۆی ئاگری به‌ردایه عاجهكان، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ راگرتنی بازرگانیكردن به عاجی فیله‌وه.
لێره‌دا له كینیا بازرگانیكردن به عاجی فیل گه‌شه‌ی كردووه و حكوومه‌تیش بۆ رێگریكردن له‌م دیارده‌یه چه‌ندین رێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر، ئه‌مه ئۆهۆرۆ کینیاتایە سه‌رۆكی كینیا، كه ئاگر به‌رده‌داته ئه‌و تەپەی كه لهعاجی فیل درستكراوه، وەک په‌یامێكی توند بۆ ئه‌و کەسانەی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بازرگانیی به عاجی فیله‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی گابۆنیش عه‌لی بۆنگۆ له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بوو و راشیگه‌یاند: بازرگانیی به عاجی فیل هاوشێوه‌ی تیرۆره.
عه‌لی بۆنگۆ گوتی: ئه‌م جۆره عاجانه له ده‌ست راوچییه‌كانه‌وه بووه، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو تاوانی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌مه هاوشێوه‌ی تیرۆره، ئه‌مانه خه‌ڵكانێكن به‌دوای چالاكیی نایاساییدا ده‌گه‌رێن، جا ئەگەر بازرگانیكردن به چه‌ك بێ یان زێر یان به عاجی فیل، بۆیه ئێمه لێره‌دا ئه‌م كاره ده‌كه‌ین.
ئه‌و یازدە تەپەی له عاجی فیل دروستكرابوون و ده‌سووتێندران، عاجی نزیكه‌ی 800 هەزار فیل بوون و زیاتر له 105 تۆن دەبوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی راوچییه نایاساییه‌كان وشك بكرێت، ئەم عاجانە سووتێنران و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بنه خۆڵه‌مێش .
له ساڵی 1970 كینیا خاوه‌نی ملیۆنێك و 200 هه‌زار فیل بوو، كه‌چی ئێستا ته‌نها 400 هه‌زار فیلی ماوه‌ته‌وه، چونكه فیله‌كان راو ده‌كرێن و عاجهكانیان به نایاسایی ده‌فرۆشرێت.
داڕشتنەوە: ئا ، ف