به وێنه: سه‌یری بازاڕ و شاری لیسته‌ر بكه‌ن شتی زۆر سه‌یر و شێتانه بۆ پاڵپشتی یانه‌كه‌یان كراوه
ئێستا له زۆربه‌ی جیهان، به‌تایبه‌تی هه‌ودارانی پرێمه‌ر لیگ چاویان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرده كه یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و لیسته‌ر سیتی له‌خۆگرتووه، دووریش نییه هه‌ر له كۆتایی ئه‌م یارییه رووخساری پاڵه‌وانی خوله‌كه به‌دیار بكه‌وێت، كه تێیدا یانه‌ی لیسته‌ر به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه میژوویه‌كی گه‌وره و شۆك ده‌نووسێته‌وه.

1ـ كاپۆچینۆ، كه خواردنه‌وه‌یه‌كه و زۆربه‌ی جیهان پێی ئاشنایه، ئێستا زۆربه‌ی دوكانداره‌كانی شاری لیسته‌ر ناوی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان جه‌یمی ڤاردی تێكه‌ڵی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه كردووه ناوه‌كه‌یان بۆ (ڤاردیچینۆ) گۆڕێوه.

2ـ له به‌شێكی دیكه‌ی دوكان و ماركێته‌كانی شاری لیسته‌ر له ئێستاوه درێسی تایبه‌تی یانه‌كه‌یان ئاماده كردووه و له‌سه‌ریان نووسیوه (لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی 2016ـی پرێمه‌ر لیگ).

3ـ مل پیچ و دروشم و ناوی لیسته‌ر، له ده‌ستی په‌یكه‌ری ئازادیش كرا گه یه‌كێكه له دیاترین سیمایه‌كانی ئه‌م شاره.

4ـ ئه‌مانه‌یش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنین، به‌م شێوه‌یه دروشم و ڕه‌نگی درێسی یانه‌كه‌یان كه سپی و شینه شێوه‌یه‌كی قژیان پێبه‌خشیوه و خستوویانه‌ته سه‌ر سه‌ریان.

5ـ ئه‌م دووكانه و ده‌یان دووكانی تریش به‌م شێوه‌یه ڕه‌نگ و درێسی یانه‌ی لیسته‌ریان له‌به‌رده‌م فرۆشگایه‌كانیان نماییش كردووه.
.jpg)
6ـ دیمه‌نێكی دیكه‌ی شاری لیسته‌ر كه ناوی یاریزان و یانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر وه‌ك نرخی شتومه‌ك و سه‌وزه و میوه‌كانیان داناوه.