مالیكی عێراقی گه‌یانده ئه‌مڕۆ
عارف ته‌یفوور:
K24 - هه‌ولێر:
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له به‌غدا روویدا، ده‌ستپێكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بووه و ماوه‌یه‌ك ده‌ستیپێكردووه.
عارف ته‌یفوور، كه له ئێستادا به‌رپرسی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه گوتی: "سه‌در توانی خۆپیشاندانه‌كان بۆخۆی بقۆزێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كێشه‌كانی عێراق له سه‌رده‌می مالیكییه‌وه كهڵهكهبوونه و گوتی: "مالیكی پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری عێراق به فیڕۆداوه".
عارف ته‌یفوور گوتی: "مالیكی ده‌یه‌ویست له رێگه‌ی په‌ناگیری په‌رله‌مانتاران هه‌م عه‌بادی دووربخاته‌وه، هه‌م سه‌در لاواز بكات".
گوتیشی: "سه‌در ده‌یه‌وێت حكوومه‌تێك تایبه‌ت به‌خۆی پێكبهێنێت و زۆرترین پۆست بۆ ره‌وته‌كه‌ی خۆی له حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات وه‌ده‌ست بخات".
ئاماژه‌ی به رۆڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كورد كرد له عێراقی ئێستادا و گوتی: "كورد رۆڵ و پێگه‌ی له عێراقدا لاواز بووه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی دوای 2003 هه‌یبوو، ئێستا نه‌یماوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌تا كورد به‌شێك بێت له عێراق، پێویست ناكات خۆی له به‌غدا دووربخاته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌نده‌ش خۆمان پابه‌ندی به‌غدا بكه‌ین".