رۆژنامه‌ی ئاس هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید پێیه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به وێنه گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆی بۆ مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌مڕۆ كریستیانۆ به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانی به‌كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی كردۆته‌وه، ماڵپه‌ری ره‌سمی یانه‌ی ریال مه‌دریدیش جه‌ختی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ راهێنانه‌كان كردۆته‌وه و راشیگه‌یاندووه ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه به‌شداریی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.
كریستیانۆ به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانیوه به‌شداریی له 3 یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی بكات، دواین یاریش كه كریستیانۆ نه‌یتوانی ئاماده بێت، به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سوسیداد بوو، له یاریی چوونی چامپیۆنز لیگیش به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به‌شداریی نه‌كرد، به‌ڵام له یاریی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له چامپیۆنز لیگ له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاماده ده‌بێت.