ئه‌گه‌ر لیسته‌ر سیتی ببێته پاڵه‌وان چه‌ندان كه‌سی ناسراوی جیهان شه‌رمه‌زار ده‌بن
چه‌ندان كه‌س به‌ڵێنی سه‌یریان داوه و گاڵته‌شیان به لیسته‌ر سیتی كردووه
ئێستا زۆربه‌ی جیهان، به‌تایبه‌تی هه‌ودارانی پرێمه‌ر لیگ چاویان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرده كه یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و لیسته‌ر سیتی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، دووریش نییه هه‌ر له كۆتایی ئه‌م یارییه رووخساری پاڵه‌وانی خوله‌كه به‌دیار بكه‌وێت، كه تێیدا یانه‌ی لیسته‌ر به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه میژوویه‌كی گه‌وره و شۆك ده‌نووسێته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه كاتێك لیسته‌ر سیتی لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرت، زۆرێك له چاودێرانی وه‌رزشی و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد كه ته‌مه‌نی لیسته‌ر له لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ كورت بێت و مانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی كلاودیۆ رانیێریان له لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌سف ده‌كرد، ته‌نانه‌ت زۆرێك قسه و به‌ڵێنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یانداوه و گره‌ویان له‌سه‌ر زۆرشت كرد ئه‌گه‌ر بێت و لیسته‌ر سیتی ببێته پاڵه‌وان ئه‌نجامی بده‌ن كه دیاترینیان ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ی خواره‌وه بوون.
1ـ مایكل ئۆین:
ئه‌م هێرشبه‌ره ناسراوه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یاریزانی پێشوووی یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد بوو كه لیسته‌ر سیتی له لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ خۆی نه‌گرێت به‌ره‌و خانه‌كانی خواره‌وه بخزێت. ئۆین له (3/4/2016) له تویته‌ر نووسی بووی: من و زۆربه‌ی شاره‌زایانی وه‌رزشی پێمانوایه لیسته‌ر ناتوانێت نازناوی پرێمه‌ر لیگ بباته‌وه.
2ـ گاری لینیکەر:
گاری لینكه‌ری ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئیڤه‌رتۆن، یەکێکی دیكه ده‌بێت لە زەرەرمەندە شۆکەكان ئه‌گه‌ر لیسته‌ر سیتی ببێته پاڵه‌وان، لینكه‌ر پێشتر بەڵێنی داوە ئەگەر لیستەر بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ ئەوا ئەڵقەیەکی بەرنامەی ماچ ئۆف زە دەی بە جلی ژێرەوە پێشکەش بکات و چەند رۆژێک لەومەبەر رایگەیاند کە لەسەر بەڵێنەکەیەتی و داوای لە بەڕێوەبەریانی کەناڵی بی بی سی کردووە رێگەی پێبدەن بەڵێنەکەی بهێنێتە دی.
3ـ مارك توگوێڵ:
ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ش له 26/2/2016 له تویته‌ر رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر لیسته‌ر ببێته پاڵه‌وان رووخساری جه‌یمی ڤاردی هێرشبه‌ری لیسته‌ر سیتی له‌سه‌ر ڕانی ده‌نه‌خشێنێ، به گاڵته‌وه‌ش ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه و هه‌رگیز پێیوا نه‌بوو لیسته‌ر بتوانێت ببێته پاڵه‌وان.
4ـ سكۆت تیملین:
ئه‌مه‌یش كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی به‌ریتانیایه و پێشتر به‌شداریی چه‌ندان زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه، سكۆت له 19 مارسی ئه‌مساڵ بڕیاری دا بوو ئه‌گه‌ر لیسته‌ر سیتی ببێته پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ له ته‌واوی شار به ڕووتی بسوڕێمه‌وه.
5ـ لیام ئۆفلاین:
ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له میوزیكژه‌نه به‌ناوبانگه‌كانی بریتانیا و به ڕه‌سه‌ن ئیرله‌نداییه، به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر لیسته‌ر نازناوی پرێمه‌ر لیگ بباته‌وه، له نێوان دوو شاری وڵاته‌كه‌ی به پایسكیل بسوڕێته‌وه.
6ـ سین سالمۆن:
ئه‌مه‌یش كه‌سایه‌تییه‌كی بۆكسوه‌شێنی ئه‌مریكایه و ته‌مه‌نی 38 ساڵانه، بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر لیسته‌ر ببێته پاڵه‌وان ته‌واوی قژی سفر بكات و هیچ موویه‌ك به‌سه‌رییه‌وه نه‌هێڵێت.
7ـ Mesutholic
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه له تویته‌ر خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره، وێنه‌ی مه‌سعوود ئۆزێلی كردۆته ناونیشانی تویته‌ره‌كه‌ی، له ده‌ستپێكی مانگی دووی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند بوو ئه‌گه‌ر لیسته‌ر ببێته پاڵه‌وان ئاینی خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌چێته سه‌ر ئایینی بوزا.
8ـ رێگ سیمانس:
ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌یش له 22 فێبریوه‌ری 2016 بریاریداوه ئه‌گه‌ر لیسته‌ر ببێته پاڵه‌وان ئاماده‌یه ناوی ڤاردی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بخاته نێو ناوی سیانی خۆی.
9ـ Casey :
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له تویته‌ر خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵانه‌یه، به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر لیسته‌ر سیتی ببێته پاڵه‌وان ئاماده‌یه به ڕووتی به نێو شاره‌كه‌یدا بخولێته‌وه.
10ـ Nathan :
ئه‌مه‌یش یه‌كێكی دیكه له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشتر به گاڵته‌وه له مانگی فێبریوه‌ری 2016 رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر لیسته‌ر ببێته پاڵه‌وان ئاماده‌یه هه‌رچی مووی جه‌سته‌یه‌تی ده‌ریان بێنێت.
