به ڤیدیۆ.. جیرارد پیكێ بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
پێیوایه دوو یانه مه‌دریدییه‌كه له یارییه‌كانی داهاتوو خاڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
بارسێلۆنا به‌ربه‌ستی گه‌ڕی 36ـی لالیگای به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند دوای ئه‌وه‌ی بووه میوانی ریال بێتیس و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی خاوێن برده‌وه.
دوای یارییه‌كه، جێرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا قسه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كان كرد، كه له نێوانیاندا په‌یامنێری كوردستان24 ئاماده بوو.
پیكێ ده‌ڵێت: پێموانیه ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له دوو یاری داهاتوو خاڵ له ده‌ست بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م دوو یارییه‌ی ماومانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین.
پیكێ ده‌شڵێت: بێتیس له‌ماوه‌ی 25 خوله‌ك یارییه‌كی باشی ئه‌نجامدا، به‌ڵام دوای كارته سووره‌كه پاڵه‌په‌ستۆمان خستنه سه‌ر و گۆڵمان تۆماركرد، یاری داهاتووشمان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ئاسان نابێت، هه‌رچه‌نده هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه.