ڤان خال بۆ میدیاكان و هانده‌رانی: ئێره جێناهێڵم
پێیوایه پێویستی به كات و ده‌رفه‌تی زیاتر هه‌یه
دوای یه‌كسانبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیسته‌ر سیتی به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رایگه‌یاند كه بۆ وه‌رزی داهاتوویش هه‌ر ئۆڵد ترافۆرد ده‌مێنێته‌وه.
ڤان خال، راهێنه‌ری هۆڵه‌ندایی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ بكات له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه پێویستی به‌كات و ده‌رفه‌ته تا ئاستی یانه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤان خال ده‌ڵێت: من داوای گرێبه‌ستێكی دوو ساڵه‌م كرد بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئیداره‌ی یانه‌كه گرێبه‌ستێكی 3 ساڵه‌م واژۆ كردووه، باسی ئه‌وه‌شم له‌گه‌ڵ كردوون پلان و به‌رنامه‌ی من پێویستی به كاتی زیاتره، بۆیه وه‌رزی داهاتوویش من هه‌ر ئۆڵد ترافۆرد ده‌بم و لێره‌ش ناڕۆم.
ڤان خال راشیگه‌یاند ئومێدێكی زۆریان هه‌یه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یه‌كێك له بلیته‌كانی گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگ ده‌ستده‌خه‌ن.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ئێستادا به 60 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ ده‌بینرێت و تاكه هیوایه‌كی له‌م وه‌رزه گه‌یشتنه به 4 خانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی بۆ به‌شداریكردن له چامیۆنز لیگی داهاتوو هه‌بێت.