ئێران سەفەركردن بۆ شارێكی توركیا حەرام دەكات
"ڤیزای راستەوخۆ لە ئێرانەوە و بۆ توركیا نادەن"
K24 - ھەولێر
رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، سەفەری ئێرانییەكانی بۆ شاری ئەنتاڵیای توركیا بە كاری حەرام ناوبرد.
بە گوێرەی ھەواڵێكی رۆژنامەی جەوانی ئێران، عەلی خامنەیی رێبەری ئێران رایگەیاندووە: "سەفەری ھاووڵاتیانی ئێرانی بۆ شاری ئەنتاڵیای توركیا حەرامە، داواشی لە بەرپرسانی وڵاتەكەی كرد، بەپێی یاسا رێگە نەدەن ریكلام بۆ ئەو شوێنانە بكرێت كە جێگای برەودانن بە خراپەكاری لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە حەرامن".
بە گوێرەی مارەكان ساڵانە زیاتر لە چوار ملیۆن ئێرانی سەردانی توركیا دەكەن و بەرپرسانی ئێرانیش رایدەگەیەنن، چیتر رێگە نادەن ڤیزای راستەوخۆ لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتانە بدرێت سەفەركردنیان بە حەرام راگەیەندراوە.
ئەنتاڵیا یەكێك لە شاره گەشتیارییەكانی توركیا لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیھان ناسراوە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران لە وڵاتانی جیھان سەردانی دەكەن.