جه‌یمی ڤاردی به باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ هه‌ڵبژێردرا
فیدراسیۆنی نووسه‌رانی ئینگلاند جه‌یمی ڤاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتیان به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگ ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ریاز محه‌ره‌ز، ئه‌ستێره‌ی جه‌زائیری هه‌مان یانه به فه‌رمی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را به باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ دیاریی كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ڕۆژنامەنوسەکانی ئینگلتەرا وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌یان جیا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را ساڵانه ده‌نگ بۆ باشترین یاریزانی ساڵ ده‌ده‌ن، ئه‌مساڵیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڤاردی به‌ربژێر كرا.
جه‌یمی ڤاردی یەکەم یاریزانه لە مێژووی پرێمەر لیگدا 11 یاریی یەک لەدوای یەک گۆڵ تۆماربکات، ئه‌م وه‌رزه رۆڵێكی كاریگه‌ریشی هه‌بووه له نزیكردنه‌وه‌ی یانه‌كه له بردنه‌وه‌ی پرێمه‌ر لیگ و خاوه‌نی 22 گۆڵیشه.
ڤاردی یه‌كه‌مین یاریزانی ئینگلانده كه له 2011ـه‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بردبێته‌وه، براوه‌كانی 5 وه‌رزی رابردوویش كه ئه‌م خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنا بێت پێكهاتوون له (سكۆت پاركه‌ر، رۆبن ڤان پێرسی، گاریس به‌یل، لویس سوارێز، ئیدین هازارد).