ئێران و كه‌نه‌دا ئاشت ده‌بنه‌وه
چوار ساڵ دواى ئەوەی که‌نه‌دا هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند، نوێنەرانی هه‌ردوو وڵات بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانيان لەگەڵ یەکتر کۆبوونەوە.
K24 – هه‌ولێر:
چوار ساڵ دواى ئەوەی که‌نه‌دا هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند، نوێنەرانی هه‌ردوو وڵات بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانيان لەگەڵ یەکتر کۆبوونەوە.
حسێن جابری ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند یەکەم خولی کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئێران و که‌نه‌دا لە نیویۆرک بەڕێوەچووە.
پەیوەندییەکانی ئێران و که‌نه‌دا لە ساڵی 2012وە پچڕاوە و لەو کاتەوە باڵوێزخانەکانی هەردوو وڵات داخراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیاری که‌نه‌دای بۆ پچڕانی پەیوەندییەکان بە هەڵە و نالۆژيكى زانی.
حکوومەتی پێشووی که‌نه‌دا لە رەخنەگران و نەیارانی پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێران و دۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێران بوو، بەڵام لە دواى رێککەوتننامەی ئەتۆمی، حکوومەتی نوێی که‌نه‌دا، خوازیاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بووە.