خامه‌نه‌ئى ده‌ڵێت خوێندنى ئينگليزى زيانى بۆ ئێران هه‌يه‌

گوتی: بەداخەوە ئێستا وانەكانی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگاكان و بەشێك لە باخچەكانی ساوایانیش دەوترێتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشێك لە زانكۆكانی ئێران سەبارەت بە كلتووری بێگانە لە ئێران گوتی: بەداخەوە ئێستا وانەكانی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگاكان و بەشێك لە باخچەكانی ساوایانیش دەوترێتەوە.

بە وتەی خامه‌نه‌ئى ئەوە زیان بە كلتووری ئێران دەگەیەنێت.

خامه‌نه‌ئى ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا داوای دیاریكردنی چوارچێوەیەكی تایبەتی بۆ بەكارھێنانی ئينتەرنێت لە ئێران كرد.

خامه‌نه‌ئى وتیشی: سیستەمی پەروەردە لە ئێران ھاوشێوەی ئەروپایە و كۆنە و دەبێ بە پێی یاساكانی ناوخۆ نوێ بكرێتەوە.