ژمارهيهك پاسدار له سووريا كوژران
ژمارەیەك لە ئهندامانی سوپای پاسداران و یهكهی تایبهتی كۆماندۆی ئێران لە باشووری پارێزگای حەلەبی سووریا كوژران.
K24 – ههولێر:
ژمارەیەك لە ئهندامانی سوپای پاسداران و یهكهی تایبهتی كۆماندۆی ئێران لە باشووری پارێزگای حەلەبی سووریا كوژران.
ئاژانسى ههواڵدهرى فارسى ئێران بڵاويكردهوه، یهكهی تایبهتی كۆماندۆی ئێران لە شارۆچكەی زیتان و ھێزێكی سوپای پاسداران لە شارۆچكەی ئەلحازر لە پارێزگای حەلەب جێگیر كراون و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەندامانی ئەو ھێزانە ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەڕ لە باشووری حەلەب كوژراون.
تا ئێستا ژمارەی كوژراوان رانەگەیەندراوە و ئەوە یەكەمجارە كە میدیاكانی ئێران بە ئاشكرا باس لە بوونی ھێزەچەكدارەكانی سپای پاسداران لە سووریا بكەن.
وڵاتانی ناوچەكە بەردەوام ئێران بە دەستێوەردانی سەربازی لە سووریا تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش دەڵێت ھێزەكانیان وەكوو راوێژكاری سەربازی لە سووریا چالاكیان ھەیە.