ژماره‌يه‌ك پاسدار له‌ سووريا كوژران

ژمارەیەك لە ئه‌ندامانی سوپای پاسداران و یه‌كه‌ی تایبه‌تی كۆماندۆی ئێران لە باشووری پارێزگای حەلەبی سووریا كوژران.

K24 – هه‌ولێر:

ژمارەیەك لە ئه‌ندامانی سوپای پاسداران و یه‌كه‌ی تایبه‌تی كۆماندۆی ئێران لە باشووری پارێزگای حەلەبی سووریا كوژران.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێران بڵاويكرده‌وه‌، یه‌كه‌ی تایبه‌تی كۆماندۆی ئێران لە شارۆچكەی زیتان و ھێزێكی سوپای پاسداران لە شارۆچكەی ئەلحازر لە پارێزگای حەلەب جێگیر كراون و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەندامانی ئەو ھێزانە ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەڕ لە باشووری حەلەب كوژراون.

تا ئێستا ژمارەی كوژراوان رانەگەیەندراوە و ئەوە یەكەمجارە كە میدیاكانی ئێران بە ئاشكرا باس لە بوونی ھێزەچەكدارەكانی سپای پاسداران لە سووریا بكەن.

وڵاتانی ناوچەكە بەردەوام ئێران بە دەستێوەردانی سەربازی لە سووریا تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش دەڵێت ھێزەكانیان وەكوو راوێژكاری سەربازی لە سووریا چالاكیان ھەیە.