به‌ ڤیدیۆ... پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ مۆمی ته‌مه‌نی یاریكردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئیتاڵیا ده‌كوژێته‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/574f2282-1ea2-4250-aed0-7a96b2d90720/Antonio%20Di%20Natale.ism/manifest

چەند ھەفتەیەك ماوە ئەستێرەیەكی دیكەی تۆپی پێ بەیەكجاری لە یاری كردن دوور دەكەوێتەوە.

ئەنتۆنیۆ دیناتالی، ھێرشبەری  ھەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی ئۆدێنزی لەدواین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ كەناڵێكی ئیتاڵی ئەوەی راگەیاندووە كە ئەم وەرزەی سێریا ئەی بەكۆتا ھات، بۆ من ھەموو شتێك لە یاریگا بەكۆتا دێت.

دیناتالی كەلەساڵی 1977 لە شاری ناپۆلی لە ئیتالیا لەدایك بووە، لە ساڵی 1996  لە یانەكانی دەستی بەیاری كرد وەك یاریزانێكی پیشەگەر.

سەرەتا لە یانەی ئیمپۆلی دەستی پێكرد،ئەوكات ئیمپۆلی لەیانە پلە دووەكانی ئیتالیا بوو، دوای ھەشت ساڵ یاری كردن لەیانەكە و چەندین دەستكەوتی تاكی وەك گۆڵكار، شوێنی یاری كردنی بۆ یانەی ئۆدێزنی گۆڕی و بۆ ماوەی 12 ساڵ لەم یانەیە یاری كرد، كە ئەمە دوا وەرزیەتی .

دی ناتالی، بەیەكێك لە ئەفسانەكانی ئەم یانەیە دەدانرێت لە یانەكەو بگرە لەدوای ماڵدینی و دێل پێرۆ و زانێتی یەكێكی دیكەیە لەیاریزانە ئەزمواندار و بەتواناكانی خولی ئیتاڵی.

ئەم ھێرشبەرە ئیتالیە لە ژیانی وەرزشی خۆیدا 299  گۆڵی تۆمار كردووە، لە 647  یاریدا، 11 گۆڵی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتالیا تۆمار كردووە لە 42  یاریدا.

دی ناتالی لە ساڵەكانی2009  بۆ 2010 ـه‌وە 2010  بۆ 2011  بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەكتر گۆڵكاری سێریا ئەی بوو بە تۆمار كردنی 29  گۆڵ و 28  گۆڵی دیكە لە وەرزی دواتر.

ئێستاش ئەو یاریزانە كە تەمەنی 38  ساڵە لە یاریزانە بەتەمەنەكانی جیھانە كە تا ئێستاش بەردەوام بێت لەیاری كردن، بەڵام تا ئەم كۆتاییانەش فریادرەسی یانەكەیان بووە لە یاریە بەھێزەكان، بەڵام ئەوەی كاریگەری گەورەی لەسەر دی ناتالی دروست كرد، پێكانی بوو بۆ ماوەی زیاتر لە2  مانگ، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی ئەو ئەستێرەیە بیر لە وازھێنان بكاتەوە.

دوای رۆیشتنی دیناتالی و تێپەرینی ساڵەكان چەندین ئەستێرەی دیكە لە جیھانی وەرزش دادەبڕێن و بینەر بێ بەش دەكەن لە تام و چێژی یاری، تەنیا ئەمه‌یش كاتە بێزاركەرەكانی وەرزشە نەك، شكست ھێنان لە یاریەكدا.